کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن  لەگەڵ حکومەتی عیراقی سەردانی بەغدا بکات، هەمووان چاوەڕوانی ئەوەن بەغدا و هەرێم بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندی هەرێم بەمەبەستی دریژەدان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق ذەچێتە بەغدا، هەروەها بەو پێیەی بەرپرسان ئاماژەی پێدەکەن رێککەوتنی بەغدا و هەرێم نزیکە.

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و هەرێم لە چاوەڕوانی ناردنی پارەی بەغدا دایە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا بڕیاری ناردنی پارەی نەداوە بۆ مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan