کوردستانی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەڵکشا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 413 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا کە زۆرترینیان لە شاری هەولێرە.

هەروەها، 159 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە و 12 تووشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا، هەر بەپێی ئامارەکە 113 هاوڵاتی دیکە کەرەنتینە کراون.

دەقی راگەیەندراوەکە:


س.س
Qaiwan
Qaiwan