کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار, بە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر پارەکە و ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەربە قەزای رانیە ئامادەی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بوو بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی کەسێک بەتۆمەتی دزینی بڕی 17 ملیۆن دینار لە هاوڵاتییەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد. پاش بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا کەسێک دەستگیرکرا کە لەسەرووی تەمەنی 18 ساڵە و دەستیشت گیرا بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی. دوای کەمتر لە سێ کاتژمێر بڕی 17 ملیۆن دینارەکەش لەناو دوکانی تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵێنەو بۆ رووداوەکە ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار کە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".
س.س