تەندروستی

روسیا لەبارەی كۆرۆناوە سوپرایزی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روسیا لەبارەی كۆرۆناوە سوپرایزی هەیە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەكاتێكدا چاوی جیهان لەسەر ئەوەیە كام لایەن یاخود حكومەت دەتوانێت چارەسەری كۆرۆنا بدۆزێتەوە ، كە تا ئێستا نزیكەی 19 ملیۆن كەسی تووش كردووە، ئەویش لە رێگەی دروستكردنی پێكوتەیەكی باوەڕپێكراوەوە، روسیا رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكەم پێكوتەی جیهانی دژ بە كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت.

ئۆلیگ گریدنیڤ ، وەزیری تەندروستی روسیا رایگەیاند " پێكوتەی دژی كۆڤید19 كە ناوەندی "گمالیا" بەرهەمی هێناوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەست دەبێت  ".

یەكەمجار بۆ بەتەمەنەكان و دواتریش پزیشكەكان
لە وەڵامی پرسیارێكی ئاژانسی "ئینتەرفاكس" ی روسیدا ، كە وتی " دەڵێن لە 12 ی ئەم مانگە پێكوتەكە بەردەست دەبێت " ، وەزیری تەندروستیی رووسیا ئاماژەی بەوەدا " تا ئێستا كارەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆرتر لە پێكوتەكە بەردەست بێت ".

ئۆلیگ وتیشی " كاریگەری پێكوتەكە دەكرێت سنوردار بێت، ئەوەش بەپێی بەرگری جەستەی دانیشتوان دەگۆڕێت ، بەڵام كاتێك بۆ هەر نەخۆشێك بەكاربهێنرێت گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەو كەسەوە بۆ كەسێكی دیكە ئەستەم دەبێت ، سەرەتاش بۆ بەتەمەنەكان و پاشان بۆ پزیشكەكان تاقیدەكرێتەوە ".

پێشبڕكێی چارەسەری كۆرۆنا
وتەكانی وەزیری تەندروستیی روسیا ، لەكاتێكدایە وڵاتان پێشبڕكێیانە لەسەر ئەوەی كامیان زووتر چارەسەرێكی سەركەوتوو بۆ كۆرۆنا بدۆزنەوە ، سەدان كۆمپانیا و تاقیگەش لەسەر ئاستی جیهان لە پێشبڕكێدان ، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات لەوەی كە دەبێت هەر چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا جیهانی بێت و وڵاتان پێكەوە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەن ".

تیدرۆس ئەدهانووم ، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند " بووژانەوەی ئابووری جیهان خێراتر دەبێت ، ئەگەر بەزوویی چارەسەرێك بخرێتە بەردەست بۆ كۆرۆنا كە بۆ هەموو جیهان بێت  ".

وەك ئاماژەیەكیش بۆ كێبڕكێی وڵاتان و كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا ، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتی " سەرهەڵدانی ململانێی نەتەوەیی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كۆرۆنا كارێكی باش نییە و هیچ سودێك بە مرۆڤایەتی ناگەیەنێت ".

پێشتریش سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو" هیچ چارەسەرێكی جادوویی لە ئێستادا بۆ كۆرۆنا لەبەردەستدا نییە ، وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵی وڵاتان دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا، وەك چۆن لەماوەی رابردوودا چەند وڵاتێك رایانگەیاند كە چارەسەری كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە ".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان