عیراقی

پێنتاگۆن: ئێران دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌ناو خاكی عیراق بۆردوومانكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنتاگۆن: ئێران دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌ناو خاكی عیراق بۆردوومانكردووه‌
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران له‌ناو خاكی عیراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌، پێنتاگۆن له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ روو وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌نه‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌زاری جۆناسان هۆفمان،یاریده‌رده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند" ئێران زیاتر له‌ 10 مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی ئه‌مریكا و هێزی هاوپه‌یمانان له‌ناو خاكی عیراق كردووه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو، هێرشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار و هێرشێكیش بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تر له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌.

پێنتاگۆن له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌كانی ئێران ده‌ده‌نه‌وه‌.

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.
Qaiwan
Qaiwan