کوردستانی
وەزیری تەندروستی هەرێم چاڵێنجێک دادەنێت و رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای چاڵێنجەکەی ئارین مەسرور بارزانی کوڕی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی وەڵامی چاڵێنجەکەیان دایەوە لەو نێوەندەشدا وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی تێدایە
ئارین مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی، وێنەیەكی خۆی بە ماسكەوە داناوە و لەگەڵیدا نووسیویەتی "پێویستە هەموومان دەمامك ببەستین، تا هۆشیاری گرینگی بەکار هێنانی دەمامك بەرزبکەینەوە و یارمەتی سەقامگیربوونی بارودۆخەکە بدەین".
دوابەداوای چاڵێنجەکەی ئارین مەسرور بارزانی، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک چاڵینجی ماسک بەستن دەکات.
دوای دانانی پۆستەکەی وەزیری تەندروستی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە هاوڵاتییەک بە ناوی کارۆخ ئیسماعیل بۆ وەزیری تەندروستی دەنووسێت "بە گیرفانی بە تاڵ ماسک ناکڕدرێت لە بێ پارە یی و لە برسان بمری لەگەڵ کۆڕۆنای فە رقی نییە" و عومەر هاشم- یش دەنووسێت "چاڵێنجی مووچە دابنێ كى زووتر دابەشى دەكات و خەم لە كوردستان دەخوات و خزمەتى ميللەت دەكات ئەوكات خەلك هەر چى بڵێن بە قسەتان دەكات".
ک.ر