کوردستانی
عیراق بەدواداچوون بۆ كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بەدواداچوون بۆ كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان دەكات، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا راگەیەندرا كە بەنداوەكە چەندین كێشەی هەیە و پێویستی بە چارەسەركردنە، سەرەرای ئەوەی كارمەندەكانیان چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای راگەیاند "شاندێكی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بەدواداچوون بۆ كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان و نۆژەنكردنەوەی چەند بەشێكی بەنداوەكە دەكات".
وتیشی " بەڕێوبەری گشتیی بەنداوەكانی رایگەیاندووە، ئەو پارەیەی كە وەزارەتی دارایی بۆی دابین كردوون بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر بەنداوەكاندا دابەشی دەكەن ".
بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لەرووی ئیدارییەوە سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانن ، لەرووی مووچەشەوە سەر بە حكومەتی عیراقن، لەماوەی رابردوودا چەندین كێشەیان رووبەڕووبوویەوە یەكێك لەو كێشانەش دواكەوتنی موچەكانیان بوو، بەڵام بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بریاردرا مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.