کوردستانی
"یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەستیان پێكردووە، وتیشی یەكێتی دەیەوێت لەگەڵ هەموو لایەنەكان ئەم دۆخە تێپەڕێنێت .
ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیای راگەیاند " پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان دەستیان پێكردووە بۆ دیاریكردنی كات و شوێنی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی، بەهۆی دۆخی كۆرۆناو و جەژنەوە كۆبوونەوەكە دواكەوت ".
لەبارەی ئاستی كۆبوونەوەكە ئەمین بابەشێخ وتی "تا ئێستا ئەوەش دیاری نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكەم كۆبوونەوەكە لە ئاستێكی باڵادا بێت واتە مەكتەبی سیاسی و سەرەوە بێت".
وتەبێژی یەكێتی وتیشی "بڕیاردراوە و قسەی ئیجابی هەیە كە كۆوبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئەنجام بدرێت، تیمی ئێمە لە حكومەت لەگەڵ تیمی هەردوو لایەنەكەی دیكە پارتی و گۆڕان بۆچوونی باش هەیە كە بە هەموومانەوە بیر لەوە بكەینەوە چۆن ئەم قەیرانانە تیپەڕێنین، بەتایبەتیش كۆرۆنا و قەیرانی ئابووری".
ئەمین بابە شێخ دەڵێت "ئەوان لەگەڵ هەموو حزبەكان قسەیان كردووە ئەوانەی لە دەرەوەی حكومەتن یان لەناو حكومەتن، بۆچوونێك هەیە لەناو یەكێتی قسە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بكرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".