کوردستانی

خوێندكاران دژی بڕیارێكی پەروەردە ناڕەزایی نیشان دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندكاران دژی بڕیارێكی پەروەردە ناڕەزایی نیشان دەدەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە  و رایانگەیاند، ئەوان بەهۆی هەڵەی پرسیارەكانی بەكەلۆرییەوە توشی سەرلێشێواندن بوون و كاریگەری دەرووونی لەسەریان دروستكردووە.

خوێندكارەكان لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن یاران جەمال نوێنەری خوێندكارەكان خوێندرایەوە، داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە نمرەی تەواو لەو پرسیارانەدا وەربگرن كە هەڵەی تێدایە نەك بە راست دانانی تەنها دوو وەڵام، چاككردنی كۆی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 12، لێكۆڵینەوە و سزادانی لیژنەی پرسیاردانان بەتایبەتی وانەی ئینگلیزی، رابوەستن لە راستكردنەوەی وەڵامە راستەكان و وەڵامە هەڵەكان راست بكەنەوە .

وتیشی " بۆچی تەنها لە تاقیكردنەوەی خولی یەكەم بەم جۆرەیە، لەكاتێكدا لە تاقیكردنەوە بەراییەكاندا هیچ هەڵەیەك نییە بەمەش دەیانەوێت ئێمە بچینە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان یاخود بە پارالێڵ بخوێنین ".

ئەو خوێندكارانە دەشڵێن " هەروەها پێدانی ئەو 34 نمرەیەی وەزارەتی پەروەردە بە خوێندكاران بە كەمترە لەو هەڵانەی لە پرسیارەكاندا هەیە دەزانن، وەك ئەوان دەڵێن وەزارەتی پەروەردە قسەیان لەسەر ئەو پرسیارانە كردووە كە هیچ كێشەیەكییان نییە، نەك ئەو پرسیارانەی كە كێشە و هەڵی تێدایە ".

 س.ج

Qaiwan
Qaiwan