کوردستانی

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ئەم  هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات ، وتیشی هۆكاری دابەشكردنی موچە ئەوەیە كازمیی بەبێ مەرج ئامادەیە بڕێك پارە بنێرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، بە مەودا میدیای راگەیاند " دەنگ هەیە حكومەتی هەرێم لە كۆتایی ئەم  هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات و دابەشكردنەكەش ئەگەر بەغدا لە 300 ملیار زیاتر بنێرێت بەبێ لێبڕین دەبێت ".

وتیشی" لە هەموو بارێكدا حكومەتی عیراق ئامادەیە بڕێك پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە كازمی لەگەڵ برادەرێك لە هەرێم دەیانەوێت لیست دروست بكەن، وە لیستەكەشیان سەرتاسەرییە بۆیە نایەوێت دڵی كورد بیەشێنێت و دەیەوێت بڵێ ئەوە من موچە دەنێرم نەك حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت" داهاتی ناوخۆ ئێستا بەهیچ شێوەیەك ناگاتە 400 ملیار دینار، بۆیە عیراق لە 480 ملیار دینار كەمتر بنێرێت ناتوانرێ بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بكرێت".

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەپێی لیستەكەی مانگی شوبات موچە دابەش بكات كە یەكەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستی وەریگرت.

Qaiwan
Qaiwan