کوردستانی
ئەگەری رێككەوتن بەهێزە- وەفدێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكرد" ئەگەری زۆرە هەرێم و بەغدا رێككەوتنێك واژۆ بكەن ، وتیشی بەمزووانە وەفدێكی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتەوە بەغدا ".
سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند" بەڵام رێككەوتنەكە رەنگە كاتی بێت تا دوای هەڵبژاردنەكان و دواتر گۆڕانكاری بەسەردا بێت، وەفدەكەش ئەگەر تا سێ شەممە نەڕواتە بەغدا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".
سەرچاوەكە وتیشی" حكومەتی هەرێم بە وتەی وەزیری دارایی ملیۆنێك و 400 هەزار مووچە خۆری هەیە، لە هەموو حاڵەتێكدا بەغدا مانگانە كەمتر لە 480 ملیار بنێرێت بەشی مووچە ناكات لە هەرێم، چونكە 881 ملیار دینار پێویستە بۆ موچەی فەرمانبەران، ئەگەر وانەبێت كەموكوڕی لە پێدانی موچە دروست دەبێت".
س.ج