کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لەم ناوچەیەی هەرێم دەکاتە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی گشتی رێگەی ناحیەی دەرکار - باتیفان لە سنووری قەزای زاخۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، کە تەنها زیانی مادی هەیە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفانی سەر بە قەزای زاخۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی گشتی رێگەی ناحیەی دەرکار - باتیفان لە سنووری قەزای زاخۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج کە هاوڵاتی مەدەنی تێدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها دوو سەرنشین لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و هیچیان بریندار نین، تەنها زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفان ئەوەشی خستەڕوو "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی شاخاویان لەو سنوورە بۆردوومان کردووە لە هەندێک شوێن ئاگر کەوتووەتەوە، لە ئێستادا بۆردوومانەکە کۆتایی پێهاتووە".
س.س