کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان مەرج بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێم لە نوسراوێکدا ژمارەیەک مەرجی نوێی راگەیاندووە بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزەکانی پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ بۆ هەرێمی کوردستان.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "لەبارەی ئۆتۆمبێلەکانی وڵاتانی (ئەمریکا، کەنەدا، بەرازیل، ئەو وڵاتانەی شەهادەی کارفاکسیان هەیە) دەبێت لەگەڵ شەهادەی COC بەڵگەنامەی (کارفاکس)یان لەگەڵدا بێت بۆ دەرکەوتنی زانیاری تەواو لەو گۆڕانکاری و رووداوانەی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا هاتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو وڵاتانەی شەهادەی کارفاکسیان نییە، داوای بەڵگەنامەی هاوشێوە بکرێت کە لەو وڵاتانە کاری پێدەکرێت بۆ هەمان مەبەست، هەروەها دەبێت هەموو ئەو بەش و پارچانەی لە بەڵگەنامەکاندا ئاماژەیان پێدراون و چاککراون یان گۆڕدراون پشتبەستن بە مەرجەکانی بەیانی ژمارە 2020/45، بە وردی کەشف بکرێن و دڵنیایی تەواو بدرێت کە بە تەواوی چاککراون و کاریگەرییان نییە لەسەر توندوتۆڵی و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە".
لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو "بەبێ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە هیچ ئۆتۆمبێلێک گومرگ نەکرێت".
س.س
س.س