عارف قوربانی
کەی تەعریب رادەگیرێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك چاودێریی رووداوه‌كانی 100 ساڵی رابردووی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ته‌عریبی كردبێ، به ئاسانی ئه‌و ئه‌ڵقه پێكه‌وه گرێدراوانه ده‌بینێت كه سیاسه‌تی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێكه‌وه به‌ستووەته‌وه. بێ خۆماندووكردنێكی زۆر ده‌گه‌یته ئه‌و راستییه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب ستراتیجێكی ده‌وڵه‌تی بووه، له‌كوێدا به‌هۆی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی رژێمێكهوه به‌عه‌ره‌بكردن راوه‌ستابێت، ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌و له‌و خاڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه. جا ئه‌گه‌ر رژێم و ده‌سه‌ڵاته‌كان چه‌ند دژبه‌یه‌ك و ناته‌باش بووبن، له مه‌سه‌له‌ی ته‌عریبدا یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه.
هه‌میشه هه‌وڵدراوه ئه‌م پرۆسه‌یه به به‌رگێكی یاسایی و په‌یوه‌ست به ئاسایشی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت رووپۆش بكرێت. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له كه‌ركووك به‌پاساوی دامه‌زراندنی كرێكاری شاره‌زا عه‌ره‌بێكی زۆریان له ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقه‌وه هێناوه و له كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركووك دایانمه‌زراندوون، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م جێگه‌یه‌ك نه‌وتی لێ به‌رهه‌مهێنرابێت كه‌ركووك بووه، ئیتر عه‌ره‌بێكی زهلكاونشینی خوارووی عێراق شاره‌زایی له كوێ بوو، به‌ڵام ئه‌وه رووپۆشی ئامانجه ستراتیجییهكهیه كه پرۆسه‌ی ته‌عریب بوو.
له قۆناخێكی دواتردا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پانتاییه‌كی زۆری زه‌ویوزار هه‌بوون له‌نێوان كه‌ركووك بۆ موسڵ و كه‌ركووك بۆ تكریت، ده‌شتی (حه‌ویجه) بهكارنهبراون، مهڕدارێكی زۆری عه‌ره‌بی بۆ هێناون وه‌ك لهوهڕگە به‌كاریبێنن و دواتر به چه‌ند قۆناخێك له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی به پاره‌و ئیمكانیاتی ده‌وڵه‌ت نیشته‌جێی كردوون. ده‌بینی له چه‌ند ساڵێكی دوایی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه جارێكی دیکە به بیانووی پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیانی عێراق، چه‌ند عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته ناوچه‌كه، گوایە ئه‌مانه له شوێنی خۆیان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ریاندا كێشه و دوژمنایه‌تییان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دوژمنایه‌تی خێڵه‌كی نێوانیان بهێنرێت، پێویسته لێکدی دووربخرێنه‌وه.
له‌نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دوای كه‌وتنی سه‌دام به‌رده‌ستكه‌وتن، سیناریۆ و پاساوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی زۆر ده‌بینیت بۆ درێژه‌دان به ته‌عریب و ره‌وایه‌تیدان به‌وه‌ی وه‌ك ئامانج و ستراتیجێكی نیشتمانی دامه‌زراوه حكومی و ده‌وڵه‌تییه‌كان خراونه‌ته خزمه‌تی ته‌عریبه‌وه. له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌ویوزاری كشتوكاڵیی كورد به‌بیانووی پێویستی دروستكردنی ناوچه‌ی قه‌ده‌خه‌كراو له‌نزیك سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان، له نزیك سه‌ربازگه و كارخانه‌كانی پیشه‌سازیی سه‌ربازی تاوەکو ده‌ركردنی كورد، رووخاندنی گونده كوردنشینه‌كان و دواتر نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له شوێنه‌كانیان. ته‌نانه‌ت تاوەکو ئاستی به زۆر گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر ناونیشانی (ته‌سحیح قه‌ومیه) چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ ته‌عریب داتاشیوه.
له هه‌موو ئه‌و قۆناخانه‌دا كه ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌ی ته‌عریبی به رێكاری ده‌ستووریی و یاسایی رووپۆشكردووه، كورد كه‌م تا زۆر به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌عریبی داوه، له هه‌ر چركه‌ساتێك بۆی ره‌خسابێت به‌گژ ته‌عریبدا چووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانە و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه له نزیك به دوو ده‌یه‌ی رابردوودا كه به‌غدا نه‌یتوانیوه هیچ پاساو و بیانوویه‌كی (شه‌رعی و ناشه‌رعی) بۆ ته‌عریب داتاشێت و پرۆسه‌كه شكڵی ته‌عدای وه‌رگرتووه، كه‌چی كورد كاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ریدا نییه.
رۆژانێك كه ده‌ستوور و یاسا له پشتی پرۆسه‌ی ته‌عریب بوون و خرابوونه خزمه‌تی ره‌وایه‌تیدان به‌و پرۆسه‌ی داگیركارییه‌وه، حیزبه كوردییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كورد هانی گه‌نجانی كوردیان ده‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌عریب و هه‌زاران رۆڵه‌ی كوردیان له‌و پێناوه‌دا به‌كوشت داوه. كه‌چی ئه‌مڕۆ كه ده‌ستور و یاسا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌عریب به‌ده‌ستی كورده‌وه‌ن، كورد بێده‌نگه له ئاستی ئه‌و پرۆسه‌ی داگیركارییه‌دا.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا ته‌عریبی سێ ساڵی رابردوو به نموونه وه‌ربگرین، ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی له جووتیارانی كوردی ناوچه‌كانی دوبز و داقووق و خورماتوو تاوەکو خانه‌قین ده‌كرێت، ئه‌و رێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییانه‌ی پێشتر وه‌ك نهخشهڕێگەیهك بۆ چاره‌سه‌ری لێكه‌وته‌كانی ته‌عریب له ده‌ستوور دیاریكراون بهێنینه پێشچاوی خۆمان، له هه‌مانكاتدا ته‌ماشایه‌كی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق بكه‌ین كه ده‌توانن رێگه له‌و ته‌عریبه بگرن، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت له‌وه‌ی چۆن ده‌بێت ئه‌م ته‌عریبه ئاوا به‌رده‌وام بێت، له‌كاتێكدا بێ خۆماندووكردنێكی زۆر و ته‌نیا به جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی ساده‌ی رۆژانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق كه هه‌موویان به ده‌ستی كورده‌وه‌ن، ده‌توانرێت كۆتایی به تەعریب بهێنرێت، به‌ڵام كه ئه‌وه ناكرێت و تهعریبهكه به‌رده‌وامه. ده‌بێ بۆ شتی دیکەی پشتی ئه‌و بێده‌نگییه بگه‌ڕێین كه ئه‌وه ئامانجی ئه‌م وتاره نییه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه‌ڕوو ته‌نیا بۆ روونكردنه‌وه‌ی واقیعه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی خه‌ڵكه بۆ پرسیاركردن له‌و بێده‌نگییه. با سه‌ره‌تا بزانین ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌م سێ ساڵه‌دا بوونه‌ته‌وه ئامرازی داگیركاریی و درێژه‌دان به پرۆسه‌ی ته‌عریب كێن؟ چۆن دێن؟ چی‌یان كردووه به پاساوی هاتنیان؟ له به‌رانبه‌ردا كورد چۆن ده‌توانێ نه‌هێڵێت ئه‌م زوڵمه به‌رده‌وام؟
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌م قۆناخه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب بهكاردهبرێنهوه، هەر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشترن كه سه‌دامیش جارێكی دیکە كردبوونی به ئامرازی داگیركاریی، دوای رووخانی سه‌دام له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور قهرهبووكراونهتهوهو به رێكاری ده‌ستووریی و یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان. كه‌واتە ئێستا هاتنه‌وه‌یان بۆ كه‌ركووك راسته‌وخۆ ده‌چێته چوارچێوه‌ی شكاندنی ده‌ستووره‌وه، ئایا پێشێلكردنی ده‌ستوور و پێچه‌وانه كاركردنی ده‌ستوور سزای یاسایی نییه؟، ئه‌ی بۆ كورد داواناكات ده‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه سزابدرێن كه دێنه‌وه سه‌ر ماڵی كورد؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ی له عێراق ده‌توانێ ده‌ستوور بپارێزێت به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه بوایە و عه‌قڵیه‌تێكی ته‌عریبچی به‌ڕێوه‌ی ببردبا، بیانوو هه‌بوو به‌وه‌ی بگوترێت ده‌سه‌ڵات له عێراق گۆڕاوه، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی نه‌گۆڕاوه‌و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ستراتیجی رابردوون. به‌ڵام ئه‌و پێگه ده‌ستوورییه به جوهدی زۆری كورد خۆی و دۆسته‌كانی وه‌ك جۆرێك له دڵنیایی بۆ كورد كه له داهاتووی عێراقدا هاوشێوه‌ی رابردوو ناچه‌وسێندرێنه‌وه، دراوه به كورد. ئێستا ئه‌و پۆسته لای كورد خۆیه‌تی و ده‌توانێ وه‌ك ئه‌ركێكی ده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی پاراستنی ده‌ستووردا، خاڵی كۆتایی بۆ ته‌عریب دابنێت.
پاساوی هاتنه‌كه‌یان یاخود هێنانه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌مانه كاتی خۆی سه‌دام گرێبه‌ستی زه‌ویوزاری كشتوكاڵی بۆ كردوون و به بیانووی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه دێنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزاری كورد. له كاتێكدا بۆ ئه‌مه‌ش كورد دوو رێگای دیکەی هه‌یه بۆ راگرتنی ئه‌م زۆردراییه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه دوای كه‌وتنی سه‌دام هه‌موو بڕیاره‌كانی (مجلس قیاده سه‌وره)، هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و قه‌ده‌خه‌یه كاریان پێبكرێت. واتە ئه‌وانه‌ی درێژه به ته‌عریب ده‌ده‌ن درێژه به حوكم و رێساكانی (مجلس قیاده سه‌وره) ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش رێكاری یاسایی و سزای بۆ دانراوه. رێگه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی داد به‌ده‌ستی كورده‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌م پرسه‌ش په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی داده‌وه و رێكاری ده‌ستووریی و یاسایی دیاریكراوه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی موڵكدارێتی. واتە ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویوزارانه به گرێبه‌ستی به‌عس درابێته عه‌ره‌ب، ئه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تاپۆشكرابێته سه‌ر عه‌ره‌به‌كان، ئه‌وه هه‌ر رێكاری یاسایی و ده‌ستووریی دیاریكراوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش به ده‌ستی كورده‌وه‌یه.
ئه‌وه‌شی بووه‌ته ئامراز بۆ ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌عریب، راكان جبووری، پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووكه، داموده‌زگای ئه‌منی و سه‌ربازی و حكومه‌تی كه‌ركووكی خستووەته خزمه‌تی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه كه دێن و زه‌ویوزاری كورد داگیرده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كورد له گونده‌كانیان رابگوێزنهوه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كێشه و گیروگرفت و له‌مپه‌رانه‌ی په‌یوه‌ست به ململانێ و ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت پارتی رێگربوو له‌وه‌ی پارێزگارێك له یه‌كێتیی دابنرێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، یه‌كێتیی له پارتی بێمنه‌ت بووه و ئه‌و گرفته له‌به‌رده‌م یه‌كێتی نه‌ماوه. ئێستا دانانی پارێزگار له رێگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و سهرۆككۆمارهوه به ئاسانی داده‌مه‌زرێندرێت، ئه‌گه‌ر پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار كێشه‌ی هه‌بووبێت، ئێستا ئه‌و گرفته‌ش نه‌ماوه. سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار وه‌ك (كوڕوباوك) وان. كه‌واتا یه‌كێتی ئه‌و گرفته‌شی له‌پێش نه‌ماوه، ئه‌ی هۆكار چییه كه پارێزگارێك دانانرێت له‌جیاتی ئه‌و تهعریبچییه، تاوەکو هیچ نه‌بێت دام و ده‌زگای كه‌ركووك نه‌خرێته خزمه‌تی ته‌عریبه‌وه؟
پرسیار ئه‌وه‌یه كه كورد بتوانێ پارێزگار بۆ كه‌ركووك دابنێت و پارێزگاریش بتوانێ یان لانی كه‌م رێگه نه‌دات ته‌عریب به‌رده‌وام بێت. كورد وه‌زارەتی دادی له ده‌ست بێت و كێشه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵی و كێشه‌ی موڵكدارێتی لای وه‌زیری داد بێ و وه‌زیریش كورد بێت. كه سه‌رۆككۆمار بتوانێ بۆ پارێزگاری له ده‌ستور رێگه له ته‌عریب بگرێت و سه‌رۆككۆماریش كورد بێ. ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێكی وادا ته‌عریب به‌رده‌وام بێ، من هیچی دیکەم نییه بۆ وتن.