کوردستانی

گەنجێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای قەڵادزێ  بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە.

شوڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی (یـ . ر . خ) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای  قەڵادزێ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سنوری هەرێمی کوردستان لە بناری قەندیل سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە و لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە