کوردستانی

شەش چەکدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش چەکدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی شەش چەکداری  لە سنووری قەزای چەمچەماڵ راگەیاند کە ویستوویانە حەشارگەیەک دروستبکەن و پەیوەندی لەگەڵ چەند شانەیەکی نھێنی داعشدا دروستبکەن.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ شەش چەکداریان دەستگیرکردووە، کە ویستوویانە حەشارگەیەک دروستبکەن و پەیوەندی دروستبکەن لەگەڵ چەند شانەیەکی نھێنی داعش".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو گروپە لە ساڵی 2014دا بەیعەتیان بە داعش داوە و چەکداربوون و بەشداربوون لە چەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو  "بەپێی زانیارییەکان تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خوارووی عیراقەوە ھەڵاتوون و لە سنورى چەمەچەماڵ بەناوی کارکردن و کرێکاری و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخداریانکردووە".

ئەوەش هاتووە، "تاوانبارەکان ژمارەیان شەش کەسە و ناو و تەمەنیان بریتییە لە (ج .م) تەمەن 26 ساڵ، (ئ .ھ ) تەمەن 30 ساڵ، (م.ھ) تەمەن 29 ساڵ، (ع.م) تەمەن 31 ساڵ و (ع.ع) تەمەنی 22 ساڵ و (ع.د) تەمەن 29 ساڵ، کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەناوی (م.ھ) تەمەن 29 ساڵ لەدەست ھێزەکانی ئاسایش هەڵهات و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لە سنوری چەمچەماڵ دەستپێکردووە و لە چەند ئۆپەراسۆنێکدا رۆژی 4ی ئابی 2020 تاوانبار (ج .م) تەمەن 26 ساڵ و (ئ .ھ ) تەمەن 30 ساڵ دەستگیرکرا کە ھەردووکیان خەڵکی فەلوجەن".

باس لەوەشکراوە "لە رۆژی 5ی ئابی 2020دا هێزەکانی ئاسایش لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا سێ  تیرۆریستی دیکەیان لە سنوری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیکرد، کە پەیوەندیان بەھەمان گرووپەوە ھەبووە، ئەوانەی دەستگیرکراون ھەریەک لە تاوانباران (ع.م) تەمەن 31 ساڵ و (ع.ع) تەمەنی 22 ساڵ کە خەڵکی مەحموودییەن و تاوانباری دووەم دوای ھەڵاتنی دەستگیکرا، ھەمان ئێوارەش لەناو شاری چەمچەماڵ "تیرۆریست (ع.د) تەمەن 29 ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکرا، کە  لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و لە ئێستادا رووبەڕووی یاسا و دادگا کراونەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan