کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا کارنامەی ساڵی نوێی خوێندنی ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا کارنامەی ساڵی نوێی خوێندنی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی رایدەگەیەنێت وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لیژنەیەکى باڵاى لە سەرۆك زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بۆ چۆنیەتى دەوامى ساڵى خوێندنى (2020-2021) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە رەچاوکردنى ستانداردە جیهانییەکان پێکهێناوە، ئاماژەی بەوەشکرد پێشنیازکراوە خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە 1ی 9وە دەست پێبکات.

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاند "بە لەبەرچاوگرتنى رەوشى تەندروستى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆڤید - 19 و بەمەبەستى دیراسەکردن، خۆ ئامادەکردن و داڕشتنى پلان و ئەگەرەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لیژنەیەکى باڵاى لە سەرۆك زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بۆ چۆنیەتى دەوامى ساڵى خوێندنى (2020-2021) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە رەچاوکردنى ستانداردە جیهانییەکان پێکهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێك لە پێشنیازەکانى لیژنەکە کە هێشتا نەبووه‌تە بڕیار، پێشنیازکراوە خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە 1ی 9وە دەست پێبکات، بۆ ئەم مەبەستە دواتر وەزارەت باشترین بژاردە بۆ کارنامەى ساڵى خوێندنى (2020-2021) جێبەجێ دەکات و لەشێوەى رێنمایى بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بڵاوى دەکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan