جیهانی
خۆپیشاندانەكەی لوبنان كوژراوی لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هێزە ئەمنییەكانی لوبنان رایانگەیاند، یەكێك لە ئەندامەكانیان بەهۆی پێكدادان لەگەڵ خۆپیشاندەران لە بەیرووت گیانی لەدەستداوە.
هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆی لوبنان لە تویتەر رایانگەیاندووە" بەهۆی ئەوەی لەلایەن چەند خۆپیشاندەرێكەوە هێرشی كراوەتەسەر یەكێك لە ئەندامەكانی هێزە ئەمنییەكان گیانی لەدەستداوە ".
ئاماژە بەوەشكراوە " رووداوەكە لەنزیك هۆتێلی " لۆ گرای " بووە لە بەیرووت ".
ئێوارەی دوێنێ خۆپیشاندەران ، وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بەرپرسانی وڵاتەكەیان بەهۆی تەقینەوە گەورەكەی بەیرووت رژانە سەر شەقامەكان.