کوردستانی

سلێمانی- تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی- تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دەستپێدەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 ئەمڕۆ یەكشەممە 9-8-2020، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات، بەڵام لەهەولێر تاقیكردنەوەكان دواخراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان كە لە 4ی بنەڕەتییەوە تا 11ی ئامادەییە دەستپێدەكات، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تاقیكردنەوەكان لەو پارێزگایە بۆ هەفتەی داهاتووتر دواخرا، لەگەڵ ئەوەشدا لەسنووری پارێزگای سلێمانی تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

تاقیكردنەوەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی  و ئیدارە سەربەخۆكانی تا 18 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن