کوردستانی

تا ئێستا هیچ زانیارییەك دەربارەی بەرپرسە بێسەروشوێنەكەی هەدەپە لە سلێمانی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا هیچ زانیارییەك دەربارەی بەرپرسە بێسەروشوێنەكەی هەدەپە لە سلێمانی نییە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەرپرسێكی هەدەپە لە هەرێم دەڵێت " ماوەی سێ هەفتە زیاترە ئەندامێكیان لە سلێمانی بێسەروشوێنە، ئاسایشی سلێمانیش بێ ئاگایی خۆی لە دیارنەمانی نیشان دەدات".

مەودا میدیا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی ئەو ئەندامەی هەدەپە، پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ناوبراو وتی " ئەو دۆسیەیە پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە نەك پۆلیس ".

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ئاسایشی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "  هیچ ئاگاداری دیار نەمانی ئەندامێكی هەدەپە نین لە سلێمانی و هیچ زانیارییەكیشیان دەربارەی نییە ".

سەلیم باسان ئەندامی ئەنجوومەنی هەولێری هەدەپە پێشتر بە مەودا میدیای راگەیاندبوو " عەلی قایار هاوسەرۆكی شارەوانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەی شاری سێرت، ماوەی سێ‌ هەفتەیە لە سلێمانی چارەنووسی نادیارە ".

وتیشی" داواكارین حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو كادرەمان بكات و چارەنووسی بزانرێت، هەروەها لەو شوێنەی ون بووە كامێرای چاودێری هەیە".

Qaiwan
Qaiwan