کوردستانی
تیمی فڕۆكەوانیی سلێمانی بەدوای تەرمی گەنجێكی گەرمیانیدا دەگەڕێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
تیمێكی فڕۆكەوانیی فڕۆكەوانی پۆلیسی سلێمانی بەمەبەستی گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێك، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە رووباری سیروان دا خنكا، گەیشتنە سەر رووباری سیروان لە گەرمیان.
عەمید ئومێد مەجید بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند" ماوەی سێ ڕۆژە گەنجێكی دانیشتووی گەرمیان كەبۆ مەلەكردن چووەتە سەر رووباری سیروان خنكاوە، سەرباری گەران و پشكنینی تیمەكانی بەرگری شارستانی و خەڵك و مەلەوانێكی زۆر تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە".
وتیشی" بەفەرمانی لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی بۆ گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنكاوەكەی گەرمیان گەیشتوونەتتە سەر رووباری سیروان و لە ئێستادا بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا دەگەڕێن".
سێ رۆژ لەمەوبەر بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، گەنجێك كە تەمەنی 27 ساڵە، بۆ مەلە كردن لەگەڵ كەسوكارەكەی چووەتە سەر رووباری سیروان، بەڵام لە رووبارەكەدا خنكاوە.