عیراقی
لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوون بۆ بۆردومانەكانی توركیا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر هێرش و لەشكركێشی و بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری كۆدەبنەوە.
عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد "دۆسیەی هەڕەشە و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم دۆسیەیەكی هەستیارە و لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراقەوە بایەخێكی زۆری پێدراوە".
وتیشی "بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی فراوان دەربارەی ئەو پرسە لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگریی عیراق رێكبخرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكرد "دۆسیەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەرخاك و ناوچەكانی هەرێم دوو رەهەندی گرنگی لەخۆگرتووە كە پێكهاتوون لە رەهەندی مرۆیی و ئاسایش، چونكە دەستدرێژییەكانی توركیا بووەتە هۆكاری ئاوارە بوونی دەیان هەزار خەڵكی مەدەنی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو پرسە پێویستی بە پیادەكردنی هەنگاوی جددی هەیە لە پێناو راگرتنی پەلامارەكانی توركیا و پاڵپشتیكردنی خەڵكی ناوچەكە".