جیهانی

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان نزیك دەبێتەوە لە 20 ملیۆن كەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان نزیك دەبێتەوە لە  20 ملیۆن كەس
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بە پێی ئامارە جیهانییەكان  تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 260 هەزار توشبووی نوێی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان تۆماركراون، ژمارەی مردووانیش بە كۆرۆنا لە بەرازیل گەیشتە 100 هەزار كەس.

بەپێی نوێترین ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا بۆ زیاتر لە 19 ملیۆن و 806 هەزار كەس بەرزبۆتەوە ، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 12 ملیۆن و 723 هەزار توشبوو چاكبوونەتەوە و هاوكات زیاتر لە 729 هەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمەریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە زیاتر لە 5 ملیۆن و 150 هەزار توشبووی كۆرۆنای تۆماركردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 165  هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە