کوردستانی

كارەبای سلێمانی چەند گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای سلێمانی چەند گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی چەند گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە كە هاوكاری تیمەكانیان بن،  لە تەواوكردنی كارەكانی پێوەری زیرەكی كارەبا.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەستنی پێوەری زیرەك، كە بریتیە لە ناساندنی پێوەرەكە بە ماڵەكە (Linking) لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەتی گەڕەكەكانی بەكرەجۆ، سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، داوا لە دانیشوانی ئەو‌ گەڕە‌كانە دەكەین، كە هاوكاری تیمەكان بن بەپێدانی (پسوڵەی كارەبا)ی ماڵەكەیان و ئاسانكارییان بۆ بكەن تا پرۆسە‌كە ئەنجام دەدەن، كە ئەوەش تەنیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوەرەكەیە".

كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دڵنیاین كە هاوڵاتیان لەبەستنی پێوەرەكە هاوكاربوون و لەمەشدا هاوكاریان دە‌بن، چونكە ئەو‌ پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە كوردستان".






Qaiwan
Qaiwan