کوردستانی
سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر لێدانی رۆژنامەنووسێك هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رۆژنامەنووسێك لە سلێمانی كە پێشتر سەر بە لایەنێك بووە و وازی هێناوە، لەلایەن چەند چەكدارێكی دەمامكدارەوە لێی دەدرێت، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانیش داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوە ئەنجام بدەن.
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە مەودا میدیای وت "لەبڕگەی پێنجەمی ماددەی حەوتەمی یاسای رۆژنامەگەریدا هاتوە، هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سووكایەتی بە رۆژنامەنووس بكا، یان دەستدرێژی بكاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژی كردنە سەر فەرمانبەرێك لەكاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە".
رۆژی 8/8/2020 سەعات 10.25 خولەكی پێشنیوەڕۆ، لەنزیك شەقامی شەستی، رۆژنامەنووس دانا مەنمی لەلایەن كۆمەڵێك چەكداری دەمامكدارەوە دووچاری لێدان و سووكایەتی پێكردن دەبێتەوەو رەفتارە نامرۆڤانەكەشیان وێنەدەگرن، بەپێی زانیارییەكان و وتەی خۆشی، ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر سەر بە لایەنێك بووە و دواتر وازی هێناوە.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان دەڵێت "هۆكارەكانی پشت ئەم رەفتارە دڕندانە هەرچیەك بێت، پاساو نیە بۆ ئەوەی لەناوجەرگەی پایتەختی رۆشنبیریدا، لە سنووری لقەكەمان لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەدەر لەیاساو رێساكان، رۆژنامەنووسێك خەڵتانی خوێن بكرێت، بۆیە داواكارین لەسەرجەم دەزگا بەرپرسەكان كاری بەپەلەو ورد بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و دادگایی كردنیان، تا كەسی ترو باندی تر جەرائەتی ئەوە نەكەن بەرامبەر بە هەڵوێستی رۆژنامەنووسان وەحشیانە رەفتار بكەن".