جیهانی
گەنجێكی خەڵكی قامشلوو؛ ژنێكی ئەڵمانی لە دەستدرێژیی سێكسی رزگار دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای چەند رۆژێك لە دەرچوونی فەرمانی سزادانی ئەو كەسانەی دەستدرێژیی سێكسیی بەكۆمەڵیان كردبووە سەر كچێكی ئەڵمانی، پەنابەرێكی سوری كارێكی ئازایانەی ئەنجامدا كاتێك كچێكی پۆلیسی ئەو وڵاتەی لە هەوڵێكی دەستدرێژیی سێكسی رزگار كرد.
فەنەر و خێزانەكەی لە شاری ڤوبەرتاڵ لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەژین، ئەو كوڕە گەنجە خەڵكی شاری قامشلووە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا "رۆژئاوای كوردستان" و كاتێك چووەتە ئەڵمانیا تەمەنی 26 ساڵ بووە، پێش چەند رۆژێك ئەو گەنجە وەكو "پاڵەوان"ێك ناسرا كاتێك لە شارە نوێیەكەی كچێكی پۆلیسی تەمەن 28 ساڵی لەژێر دەستی پیاوێك رزگاركرد كە هەوڵی دەستدرێژیكردنی سێكسی بۆی دەدا.
راستیی چیرۆكەكە بەم شێوەیە
ماڵپەڕی DWی ئەڵمانی لە راپۆرتە هەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە "فەنەر كاتێك لەڕێگەی گەڕانەوەیدا بووە لەسەر كارەكەی و لە ماڵەوەش ژن و كچەكەی چاوەڕوانی بوون، لەوكاتەدا دەبینێت پیاوێك بە زۆر كچێك دەباتە نێو دارەكانی نزیك شەقامەكەوە و دەستەكانی گرتووە و ئەویش گومان لەو دۆخە دەكات".
ماڵپەڕە ئەڵمانییەكە زیاتر دەنووسێت و دەڵێت "فەنەر ئۆتۆمبێلەكەی دەوەستێنێت و بەدوایاندا دەڕوات و دەبینێت كوڕە گەنجەكە پۆلیسەكەی خستووەتە سەر زەوی و دەیەوێت دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەری".
فەنەر ئەو دیمەنە دەگێڕێتەوە كە بینیویەتی و دەگێڕێتەوە "كوڕەكە بەتوندی دەستی خستبووە سەر دەمی پۆلیسە كچەكە و بەدەستەكەی دیكەشی هەوڵی خنكاندنی دەدات و كچەكەش هەوڵی خۆ دەربازكردنی لەدەستی دەدا".
كوڕە دەستدرێژیكارەكە هەستدەكات فەنەر چاودێری دەكات، بۆیە كاتێك دڵنیا دەبێت واز لە پۆلیسە كچەكە دەهێنێت و رادەكات و فەنەریش دوای دەكەوێت و دەیگرێت و رادەستی پۆلیسی دەكەن.
لەبارەی كەسە دەستدرێژیكارەكەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە "ئەو گەنجەی هەوڵی لاقەكردنی پۆلیسە كچەكەی داوە تەمەنی 20 ساڵی بووە و خەڵكی ئەفغانستان بووە و پێشتر لاقەی كچانی دیكەی كردووە و بەو زووانە دادگا سزای دەدات".
خ.غ