کوردستانی
قایمقامی هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی بووە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان پابەندنەبن، ئەوا ناچاردەبین رێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری هەیە قەدەغەی هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین".
وتەكانی قایمقامی هەولێر دوای ئەوەهات، بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەولێر، دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوبووەوە.