کوردستانی

بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەرەكانیيەوە كەیسی سێوان قادر دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەرەكانیيەوە  كەیسی سێوان  قادر دواخرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای سلێمانی دواین بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەكانی ئاشكرابكات،بەڵام بڕیارەكە دواخرا، بەپێی زانیارییەكان، بەدادگا راگەیەندراوە تۆمەتبارەی دۆسیەكە كە مێردەكەیەتی نەخۆشە، بۆیە دادگا بڕیاریداوە ئەمڕۆ دانیشتنەكە دوابخات و رۆژی سێ شەممە بڕیاری كۆتایی بدات.

لەماوەی رابردوودا دەیان دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەكانی ئەنجامدراو كەسوكاری سێوان و مێردەكەشی بەڵگە و شایەتەكانی خۆیان پێشكەش بە دادگا كردووە.

بەپێی دواین بڕیاری دادگا، تاكە تۆمەتباری دۆسیەكە مێردەكەی سێوان قادرە كە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە و تۆمەتبارە بە سوتاندنی هاوسەر و منداڵەكانی،بەڵام پارێزەر و كەسوكارەكەی ئەو تۆمەتە رەتدەكەنەوە.

لە كۆتا رۆژەكانی مانگی 12 ی ساڵی 2018 لە گەڕەكی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ لە كاتژمێر نۆی شەو رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا روویدا و بووە هۆی سوتانی سێ منداڵ و دایكیان بەناوی سێوان قادر.

رووداوەكەش كاردانەوەی زۆری ناوخۆیی لێكەوتەوە و دەیان گردبوونەوە و رێپێوان بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباری دۆسیەكە ئەنجامدرا.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan