کوردستانی
لەبارەی قەرزی حكومەت بۆ مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاتی دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا دیار نییە و باس لەوەش دەکات هیچ قەرزێك بۆ مووچەی فەرمانبەران نەكراوە.
ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتی دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تا ئێستا دیار نییە".
سەبارەت بە كۆبوونەوەی پەرلەمان بەهۆی دواكەوتنی مووچە، ئەو پەرلەمانتارە وتی "پەرلەمان تا ئێستا بۆ ئەو مەبەستە كۆنەبووەتەوە و بڕیارێكی لەوشێوەیەش نییە بۆ كۆبوونەوە".
سەبارەت بە هەواڵی قەرزكردنی بڕێك پارە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، ئەرشەد حسێن وتیشی "حكومەتی هەرێم قەرزی نەكردووە بۆ پێدانی مووچە هەركاتیش پارە هەبوو دابەش دەكرێت".