کوردستانی

بڕی ئەو پارەیەی حكومەتی عیراق بۆ كوردستانی دەنێرێت ئاشكرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی ئەو پارەیەی حكومەتی عیراق بۆ كوردستانی دەنێرێت ئاشكرا بوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەغدا بڕێك پارە وەك نیازپاكی بۆ هەرێم دەنێرێت و تەنها بۆ ئەم مانگەیە.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاردراوە 300 ملیار دینار بێت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام كاتەكەی دیار نییە".

حەسەن ئاڵی وتیشی "ئەو پارەیەی دێتە هەرێم لە چوارچێوەی رێككەوتندا نییە و تەنیا وەك نیشاندانی نییەتێكی باشە بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێم و تەنیا بۆ ئەم مانگەیە و پێویستە دوای ئەوە رێككەوتن بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan