تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە 542 تووشبووی نوێ تۆماركراوە، هەروەها 141 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و 17 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم، زۆربەی تووشبووان و مردووانیش بە كۆرۆنا هەر لە هەولێر بوون، تا ئێستاش 648 كەس لە هەرێم كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم

ئاماری نوێی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                                              ژمارە (١٦٥)

1. كەرەنتین: (٢٤ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٢٣١ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆك).

2. پشكنین: (٤١٠٤ پشكنینی نوێ) 
(١٤٨١ هەولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گەرمیان)، (١٩٣١ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووی نوێ)
(٢٨٥ هەولێر)
(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(١٦٠ دهۆك)
(١٦ هەلەبجە)
4. چاكبوون: (١٤١ چاكبوون)
(٨٦ هەولێر)
 (٢٧ گەرمیان)
(٢٠ دهۆك)
 (٨ هەلەبجە)

5. مردن: (١٧ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(١ هەلەبجە)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)
پشكنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك،  ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٩ی ئاب ٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان