کوردستانی
كۆرۆنا لە گەرمیان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كۆرۆنا لە ناوچەكەیان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و ژمارەی مردووان و تووشبووانیش كەمبووەتەوە، بەپێی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمیش یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێردا تۆماركراوە.
سەڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆرۆنا لە گەرمیان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت هەم ژمارەی تووشبوون هەم ژمارەی مردووانیش كەمبووەتەوە و كەمترین نەخۆشیش لە نەخۆشخانەكان ماون".
سەبارەت بە جموجوڵی چەكدارانی داعش لەو سنوورە سەڵاح كوێخا وتی"جموجوڵی داعش هەیە، بەڵام جموجوڵەكە ئەوە نییە خەڵكی ناوچەكەی هەراسان كردبێت، وتیشی سوپای عیراق و پێشمەرگە رووبەڕوویان دەبنەوە و بەردەوامن لەپارێزگاریكردن لە خەڵكی مەدەنی ناوچەكە".
س.ج