گێتی
بایدن بەدوای دەستنیشانكردنی جێگرە ژنەكەیەوەیەتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاند جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا چاوی كەوتووە بە گریچ ویتمیر، حاكمی ویلایەتی مینیسوتا و گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە پاڵاوتنی وەك جێگری سەرۆك.
بەپێی سەرچاوەكە رۆژی یەكشەممەی رابردوو چاوپێكەوتنەكە ئەنجامدراوە و بایدنیش رایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا كەسێك دەپاڵێوێت بۆ جێگری سەرۆك.
پێشتریش بایدن رایگەیاند كە ژنێك دەكات بە جێگری خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكای 2020.
بەهۆی كوشتنی دڕندانەی جۆرج فلۆیدی ئەمریكی بە رەگەز ئەفریقی لەلایەن پۆلیسی میناپۆلیس دەنگێك درووستبوو بۆ سەپاندنی كەسێكی رەشپێستی بە رەگەز ئەفریقی بۆ پۆستی جێگری سەرۆك.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە ویتمیر بە رەگەز ئەفریقی نییە، بەڵام نوێنەرایەتی ویلایەتێكی سەرەكی دەكات لە سیستمی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و یەكێكە لە ویلایەتە یەكلاكەرەوەكان بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا.
لەئێستادا بەشێوەیەكی نافەرمی ناوی چەند كەسێك دێن بۆ پاڵاوتیان لەلایەن بایدنەوە بۆ جێگری سەرۆك وەك "سۆزان رایس، راوێژكاری سەرۆكی پێشوو بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی و هەر سێ سیناتۆر كامالا هاریس و تامی داكویرس و ئیلیزابێش وارن، هەروەها هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كارین باس و فال دیمینگز".
خ.غ