تەندروستی
هۆكارەكانی گەشەی موو لە شوێنە نەگونجاوەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمەڵێك هۆكار وادەكات مووی زیادە لە هەندی شوێنی جەستەی ژن دا دەربكەوێت، لە نموونەی ئەوانەش:
یەكەم: گۆڕانی هۆرمۆن
بەتایبەت لە هەندی كاتی دیاریكراودا كە ژن پیایدا تێپەڕ دەبێت بۆ نموونە: ماوەی سكپڕی و لە نەمانی سوڕی مانگانە و تێپەڕینی تەمەن، بەڵام هەندێ حاڵەتی دیكە هەن كە موو لەسەر جەستەی ژنان دەردێت لە تەمەنی 20 و 30 ساڵیدا بەهۆی بەرهەمهێنانی جەستە لە رێژەیەكی زۆر هۆرمۆنی تۆستیترۆنی پیاوێتی، ئەوەش لە تەمەنی سەرەتای لاوێتیدا و بەهۆی دواكەوتنی سوڕی مانگانەوە درووست دەبن و گرژی ماسولكە درووست دەكات.
دووەم: نیشانەی رەنگاوڕەنگی هێلكەدان
ئەوەش سەرئەنجام دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەكان، لەوانەیە ئەو ناهاوسەنگییە ببەستێتەوە بە زیادبوونی كێش و قەڵەوی زۆر، لەو كاتەشدا موو دەردێت لە شوێنە جیاوازەكان وەك شوێنی چوار دەوری گۆی مەمك. هەروەها دەركەوتنی نیشانەی تر وەك قورسی پیتاندن و سكپڕبوون، هەروەها تێكچوونی سوڕی مانگانە و هەڵوەرینی قژ بەشێوەیەكی زۆر.
سێیەم: خواردنی هەندێ دەرمان
خواردنی هەندێك دەرمان دەبێتەهۆی كێشە لە هۆرمۆنەكان، بۆ نموونە دەرمانی پەستانی خوێن و توڕەیی، هەروەها ئەو دەرمانانەی كە كورتیزۆنی تێدایە، هەندێك لەو دەرمانانەی ئاوێتەن بە هۆرمۆنی پێاوێتی كە یاریدەدەرن بۆ چارەسەركردنی هەندێ نەخۆشی ژنانە. بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە دەبێتە هۆی زیادبوونی موو لە جەستەدا.
چوارەم: نەخۆشیی كۆشینگ
پەیوەستە بە زیادەی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كە هەستكردن بە دڵەراوكێ زیاد دەكات و ئەو هۆرمۆنە دەبێتە هۆی رێكنەخستنی سوڕی مانگانە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها دەركەوتنی موو لە شوێنە جیاجیاكانی جەستە.
پێنجەم: كێشە لە رژێنی ئەدرێناڵ
كێشە لە رژێنی سەر گورچیلە دەبێتە هۆی گەشەی موو لە جەستەدا و بەشێوەیەكی زۆر زیاد دەكات، چونكە رێژەیەكی زۆر لە هۆرمۆنی پیاوێتی بەرهەم دەهێنێت. هەروەها لەوانەیە بە رێژەیەكی چڕ موو دەربكەوێت لەسەر جەستە و كێشە لە رژێنی چڵم یان هێلكەدان درووست بكات.
خ.غ