تەندروستی

لەبەر ئەم هۆكارانە گرنگە بەیانیان میوە بخۆیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆكارانە گرنگە بەیانیان میوە بخۆیت
مەودا میدیا-

زۆر كەس دوای نانخواردن یان شەوان پێش خەوتن میوە دەخۆن و كردوویانەتە خوو، بەڵام ئەوە كارێكی هەڵەیە و كێشەی زۆر بۆ كرداری هەرسكردن دروست دەكات، لەو رووەوە پسپۆڕەكانی تەندروستی ئامۆژگاریی خەڵك دەكەن لە بەیانیان و بەسكی برسی میوە بخۆن.

میوە، بەشێكی سەرەكی و بنەڕەتییە لە سیستمی خواردنی تەندروست، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی رێكخراو بخورێت بۆ ئەوەی سوودی تەواوەتی بگەیەنێت، لەبەرئەوەی میوەكان رێژەیەك لە شەكریان تێدایە، بۆیە نابێت زیادەڕەویی لە خواردنیاندا بكرێت.

لەڕاستیدا خواردن بەشێوەی جیاواز لە جەستەدا هەرس دەبێت، بەڵام دەوەستێتە سەر ئەوەی سكت خاڵییە یان تێری، هەربۆیە پزیشكان ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن لەبەر سوودەكانی لە بەیانیاندا میوە بخۆن.

ئەگەر بەیانیان و بەسكی خاڵی میوە بخۆیت ئەوە ئامێری هەرسكردن هەڵدەستێت بە پارچە پارچەكردنی شەكر بەشێوەیەكی خێرا، هەروەها باشتر سوود وەردەگریت لەو خواردنانەی لەنێو میوەكاندا هەیە بۆ نموونە پاقلەمەنی و ڤیتامین C.

خواردنی میوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەوكردن لە جەستەدا، هەروەها خواردنی میوە بە سكی برسی زۆرترین سوودی بۆ جەستە دەبێت، خواردنی میوە گرنگترین سوودی ئەوەیە كە پرۆسەی هەرسكردن خێرا دەكات. 

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن