تەندروستی

خواردنی تەماتە بۆ خانمانی دووگیان گرنگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی تەماتە بۆ خانمانی دووگیان گرنگە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تامەتە یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ڤیتامین و مادەی گرنگ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، هەروەها پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنی تەماتە بۆ خانمانی دووگیان گرنگە.

خواردنی تەماتە لە ماوەی دووگیانیدا پارێزگاری لە تەندروستی دایکان دەکات و رێژەی ئاسن لە جەستەیاندا رێکدەخات، هەروەها خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بەرگری لەشی خانمانی دووگیان بەهێز دەکات.

سوودێکی دیکەی تەماتە بۆ خانمانی دووگیان ئەوەیە پارێزگاری لە رێژەی خوێن و پەستانی خوێنی دایکەکە دەکات، هەروەها ڤیتامین C و K تێدایە کە بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان گرنگن.

خواردنی تەماتە رێژەی کۆڵسترۆڵ لە جەستەی دایکەکدا رێکدەخات و بەدووری دەخات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها دەروونێکی ئارام دەبەخشێت بە خانمانی دووگیان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن