تەندروستی
بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیی ناڕەزایی دروست دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی نرخی خزمەتگوزارییەكانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەرتی تایبەت، بووەتە جێی ناڕەزایی هاوڵاتیان، ئەویش بەهۆی بەرزی ئەو نرخانەی لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان دیاریكراون.
بەپێی بڕیارەكە نرخی هەر شەوێك مانەوە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە بێ ئۆكسجین (500) هەزار دینارە بە ئۆكسجینیشەوە دەگاتە 700 هەزار دینار، لە چاودێری چڕ نرخەكە بەپێی جۆری ئامێری چارەسەری كۆرۆنا دەگۆڕێت و دەگاتە ملیۆن و نیوێك بۆ یەك شەو.
مەودا بۆ بەدواداچوونی ئەو بڕیارە پەیوەندی كرد بە محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی بڕیارەكە ئامادەنەبوو لەبارەیەوە قسەبكات.
هەر لەوبارەیەوە دكتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەكە ئەم بەیانییە دەرچووە بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە".