تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی سەبارەت بە بڕیارێكی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە بڕیارێكی پێشتری كە بۆ دیاریكردنی نرخی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەریكردبوو روونكردنەوە دەدات، لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت "بەهۆی باروگوزەرانی هاوڵاتیان لەم دۆخەی ئێستای نەخۆشی كۆرۆنا، بەڕێژەی %40 تا %50 ی نرخەكان لەلایەن لیژنەیەكی راوێژكاری كەمكرایەوە و بە فەرمانی وزاری رێكار و رێوشوێنی پێویست دەرچووە".
روونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم پاش ئەوە هات كە بڕیارەكە و بڵاوبوونەوەی وێنەی بڕیارەكە بەهۆی بەرزی نرخەكانییەوە ناڕەزایی و كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كرد.
دەقی روونكردنەوەكە
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی ...
سەبارەت بە بڵابوونەوەی چەند نرخێكی چارەسەری نەحۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان.
دەمانەوێت هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا بكەینەوە كەوا نرخەكانی چارەسەری بەهۆی باروگوزەرانی هاوڵاتیان لەم دۆخەی ئێستای نەخۆشی كۆڕۆنا، بەڕێژەی ٤٠ تا ٥٠ لەسەدای نرخەكان لەلایەن لێژنەیەكی ڕاوێژكاری كەمكرایەوە و بە فەرمانی وەزاری ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویست دەرچووە.
تیمەكانی پشكنین بەدواداچوونی ڕۆژانە دەكەن و وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە كەمكردنەوەی نرخەكان و رێگانادرێت بە هەر زیادەرۆیی و سەرپێچیەك.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
١٠ ئاب ٢٠٢٠