کوردستانی
زانیاری زیاتر لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وابڕیارە شاندێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، سبەی سێشەممە 11-8-2020 لە هاوینەهەواری دووكان كۆببنەوە، بەپێی زانیارییەكانیش چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكرێن بەتایبەتیش هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا دەستیكەوتوون، شاندی یەكێتی پێكدێت لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسكەری و، خەسرەو گوڵ محەممەد و شاندی پارتیش پێكدێت لە هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد و عەلی حوسێن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی و یەكێتی، ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوەی فراوانتری نێوانیان و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن، هەڵبژاردنی پیشوەختە لە عیراق و چۆنیەتی بەشداریی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان و هەروەها تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكان، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی سبەینێ دەبن.