تەندروستی

لەبەر ئەم هۆکارانە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد نابێت بخورێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆکارانە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد نابێت بخورێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراک لە بابەتێکیدا باس لەوەدەکات پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت، ئاماژە بەوەشدەکات به‌پێی رێنمایه‌كان پێویسته‌ ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردووه یان سه‌وزبوونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

 ئەوەشی خستووەتەڕوو "ماوەی هەڵگرتن و شێوازی هەڵگرتن کاریگەری هەیە لەسەر خراپ بوونی پەتاتەکە لەوکاتەدا مادەی سۆلانین  و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە  هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت، بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیاییەوە چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە ئەمەش بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت ودەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەش".

لەشکر حمید دەشڵێت‌ "په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست بکات کە مادەی ژەهری یە كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆیە پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان