کوردستانی

سلێمانی بەبێ پارتی هەنگاو دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی بەبێ پارتی هەنگاو دەنێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە فراکسیۆنەکەیان بەشداری حکومەتی خۆجێی بکات لە سلێمانی و باس لەوەش دەکات فراکسیۆنەکەیان بەشداری پێنەکراوە و هیچ پۆستێکیان لە سنوری پاریزگای سلێمانی پێنەدراوە.

زیاد حەمەڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە شداری فراکسیۆنەکەیان لە گەڕی دووەمی دانیشتنەکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ دابەشکردنەوە و گۆڕێنی هەندێک بەرپرسی ئیداری لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە فراکسیۆنەکەمان بەشداری حکومەتی خۆجێی بکات لە سلێمانی و هیچ دانیشتنێک نەکراوە و ئاگادارنیم".

وتیشی "فراکسیۆنەکەمان بەشداری پێنەکراوە و هیچ پۆستێکیان لە سنوری پاریزگای سلێمانی پێنەدراوە" و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی خاوەنی سێی کورسین و بەشدارییان پێنەکراوە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی.

هەندێک دانیشتن و کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پارێزگای سلیمانی دەستی پێکردووە بۆ گۆڕین و دانانەوەی بەرپرسی هەندێک لە پۆستە ئیدارییەکان و هەندێکیشیان چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، دانانی جێگری پارێزگاری سلیمانی و دەستبەکاربوونی دوو بەڕێوەبەری گشتی لەو چوارچێوەیەدابوون.لەم نێوەندەشدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەشداری پێناکرێت.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan