کوردستانی
لایەنێک بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە 31ی تەموزی 2020 مانگی حوزەیرانی 2021ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عیراق دیاریکرد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانیش رایدەگەیەنێت وەک تەڤگەری ئازادی بڕیاریان داوە و پێیان باشە بەژداری هەڵبژاردنەکان بن.
شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی لەبارەی بەشداریکردنیا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی پێشوودا بە هاوپەیمانی لەگەڵ نەوەی نوێ بەشداری هەڵبژاردنەکانمان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا کاتێکی زۆر ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان، هەروەها وەک تەڤگەری ئازادیش ئەو بڕیارەمان داوە و پێمان باشە بەژداری هەڵبژاردنەکان بین، بەڵام چۆن و بەچ رێگایەک بەشدار دەبین جارێ دیار نییە".
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لە داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەین بە شێوەی سەربەخۆ یان بەشێوەی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەین".
جێگای ئاماژەیە، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان یان تەڤگەری ئازادی رێکخراوێکی سیاسییە کە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لە باشووری کوردستان و عیراقدا چالاکی دەکات و لە هەڵبژاردنی پێشووی عیراقدا بەشداریکردووە.
س.س