کوردستانی
پرۆژەی لامەرکەزیی سلێمانی قۆناغێکی دیکە دەبڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پرۆژە یاسای لامەرکەزی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند رەشنووسی پرۆژە یاسای لامەرکەزی دراواە بە کۆمەڵێک لایەن تاوەکو تێبینی خۆیان بدەن لەسەری و باس لەوەش دەکات تائێستا هیچ فراکسیۆنێکی ناو ئەنجومەن دژی پرۆژە یاسای لامەرکەزی نەوەستاوەتەوە.
بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی پرۆژە یاسای لامەرکەزی بۆ مەودا میدیا دەڵێت "رەشنووسی پرۆژە یاسای لامەرکەزی دراواە بە کۆمەڵێک لایەن (لایەنە سیاسییەکان و رۆشنبیران و کەسانی شارەزا) تاوەکو تێبینی خۆیان بدەن لەسەری و سەرنجی خۆیان لەسەری بنووسن".
دەشڵێت "دوای گەڕانەوەی و ئامادەکردنی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن، دەخرێتە دەنگدانەوە"و سەرۆکی پرۆژە یاسای لامەرکەزی باس لەوەش دەکات "تائێستا هیچ فراکسیۆنێکی ناو ئەنجومەن و لایەنێکی سیاسی دژی پرۆژە یاسای لامەرکەزی نەوەستاوەتەوە".
ک.ر