عیراقی

ئەمەریكا لە تەقینەوەكەی سنووری عیراق و كوەیت دەكۆڵێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا لە تەقینەوەكەی سنووری عیراق و كوەیت دەكۆڵێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سوپای ئەمەریكا رایگەیاند، لێكۆڵینەوەیان لەبارەی گروپێكی چەكدار دەستپێكردووە كە نزیكن لە ئێرانەوە و تۆمەتباریان دەكات بەوەی بۆمبی چێندراویان بە هێزەكانی ئەمەریكادا لەنزیك سنووری عیراق و كوەیت تەقاندووەتەوە.

پێشتر عیراق رایگەیاندبوو، تەقینەوەكە زیانێكی ئەوتۆی نەبووە و یەكەمجاریش وا بڵاوكرایەوە كە تەقینەوەكە بەهۆی هەڵدانی كاتیۆشاوە بووە،  لە هەمانكاتیشدا  میدیا عیراقییەكان رایانگەیاند تەقینەوەیەكی دیكە لە هەمانكاتدا هێزێكی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج لە ناوچەی تاجی باكوری بەغدا.

بەپێی هەواڵێكی ئەسۆشەیتدپرێس، تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی شەوی  رابردووی سنووری عیراق و كوەیت دەرنەبڕیوە. 

بەڵام لەلایەكی دیكەوە گروپێكی میلیشیای شیعە، كە نزیكن لە ئێران بەناوی "ئەسحابولكەهف" بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی چەند ئۆتۆمبێل و زرێپۆشێكی سوپای ئەمەریكا لە خاڵێكی سنووری لە بەسڕە دەربڕی.

Qaiwan
Qaiwan