کوردستانی

سوپای توركیا هێزێكی پاسەوانی سنووری عیراق دەكەنە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای توركیا هێزێكی پاسەوانی سنووری عیراق دەكەنە ئامانج
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

كەمێك پێش ئێستا لە ناوچەی برادۆست فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عیراقیان كرد، بەپێی زانیارییەكانیش كوژراو و بریندار هەن.

لە ناوچەی برادۆست فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عیراقیان كرد، بەپێی زانیارییەكان شەهیدو بریندار هەن، هەموویان كوردن و فەرماندەی باڵای سەربازییان تێدایە، بۆردومانەكە لەبێرمی دینداران بووە، تیمەكەی پاسەوانی سنوور بۆ گفوگۆ لەگەڵ پەكەكە چونەتە ئەم شوێنە ، لەگەڕانەوە بۆردومان كراون.

پێشتر ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست شەڕ لە نێوان هێزەكانی پاسەوانانی سنوور و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەو ناوچەیە دروستبوو، بەوهۆیەشەوە لە كاتژمێر 8:5 خولەك لەلایەن هێزەكانی پەكەكەوە تەقەكراو بەوهۆیەوە شوانێك بەناوی (موراد عەبدوڵڵا) برینداربوو".

 

Qaiwan
Qaiwan