کوردستانی
هەوڵی هەڵاتنی چوار ژنە داعشی روسی لە كەمپی هۆل ئاشكرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە كامپی هۆل، هەوڵی هەڵهاتنی چوار ژنە داعشی بەرەگەز روسی-یان لەگەڵ شۆفێرێكی رێكخراوی مانگی سووری سوریا پوچەڵ كردەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار، "چوار ژنە داعش كە هاوڵاتی روسیان، هەوڵیانداوە لە رێگەی كەسێك بەناوی "حەیدەر حەمەوی ئیسماعیل" كە كارمەند (شۆفێری)ی رێكخراوی مانگی سووری سوریایە، لەگەڵ چوار منداڵیاندا لە كامپی هۆل لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەكە هەڵبێن".
بە گوێرەی هەواڵەكە، دوای ئەوەی زانیاری دراوە بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاسایش دەستی بە گەڕان كردووە، لە ئەنجامدا چوار ژن و چوار منداڵی بە رەگەز روسی-یان لەناو ئۆتۆمبێلەكەی شۆفێرەكەدا دۆزیوەتەوە".
هەر بەپێی هەواڵەكەی هاوار نیوز، "دوای دەستگیركردنی چوار ژنە داعشەكە و شۆفێرەكەی مانگی سووری سوریا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاشكرابووە كە كارمەندەكەی مانگی سوور، لە هەر كامە لە ژنە داعشەكان و منداڵەكانیان ١٠٠ دۆلاری وەرگرتووە، تا لە كامپەكە بیانباتە دەرەوە، كە بەرەو ئیدلب و توركیا بڕۆن".
كەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەكە، مەترسیدارترین كامپی جیهانە كە لە ئێستادا، نزیكەی 30 هەزار كەس لە خانەوادەی چەكدارانی داعش تێیدا رادەگیرێن و ساڵی 2019 و دوای تێكشكانی تەواوەتی چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی باغۆز لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە، دروستكراوە.