تەندروستی

تەندروستی جیهانی لەسەر چارەسەرەكەی روسیا بۆ كۆرۆنا هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی جیهانی لەسەر چارەسەرەكەی روسیا بۆ كۆرۆنا هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كۆرۆنا لەلایەن روسیاوە هاتەدەنگ، هۆشداری دەدات لەوەی ئەو چارەسەرە كاریگەری خراپی دەبێت.

تاریق یاساریفیچ ، وتەبێژ بەناوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند "لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی روسیا و گفتوگۆكان درێژەیان هەیە، چونكە ئەو قۆناغەی بۆ هەر ڤاكسینێك دژ بە كۆرۆنا پێویستە دەبێت لەو ڤاكسینەشدا جێبەجێ بكرێت كە بۆ چارەسەری كۆرۆنا لە رووسیا بەردەستخراوە".

وتیشی "قۆناغی پێش خستنەبەردەستی هەر ڤاكسینێك دەبێت پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پارێزراوی و چالاكییەكەی بكرێت، بۆ ئەوەی هیچ كاریگەری خراپ جێنەهێڵێت".
ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، وتیشی "تا ئێستا روسیا هیچ لێكۆڵینەوە و زانیارییەكی نەخستووەتەڕوو سەبارەت بە ڤایرۆسەكە تا رێگەی پێبدات بەكاریبهێنێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان