کوردستانی
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی تووشبوونی بە كۆرۆنا روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رەتیكردەوە بە ڤایرۆسەكە تووش بووبێت و دەڵێت ئەگەر تووشببوایە خۆی رایدەگەیاند.
شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا، هەواڵی تووشبوونی بە كۆرۆنا رەتكردەوە، وتی "تەندروستیم باشە و تووشی هیچ نەبووم وە ئەگەر تووش ببومایە زۆر ئاسایی بوو رامدەگەیاند، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی رەتیشیكردەوە جگە لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هیچ بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی تووشی كۆرۆنا بووبێت، ئەوەشی خستەڕوو " ماوەیەك لەمەوبەر رێبوار تەها تووشی كۆرۆنا بوو بەڵام ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە".
جێی ئاماژەیە، لاهوور شێخ جەنگیی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، ئەمڕۆ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دا تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەڵام وەك خۆی ئاماژەی پێدا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.