کوردستانی
چوار بەنزینخانە لە سنووری ئەم قەزایە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
قایمقامیەتی قەزای سەید سادق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن چوار بەنزینخانە لە سنووری قەزاكەیان داخران.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بڵاویكردووەتەوە "لە سەر فەرمانی دیاری رەفیق قائیمقامی سەیدسادق، لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامێتی سەیدسادق بەشی سوتەمەنی لە گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانیاندا، سەردانی سەرجەم كارگەكانی غازی ماڵانیان كرد و پشكنین بۆ وەزنی بتڵەكان كرا، پاشان پێوانەكردنی (كێلە) بۆ عەدادەكانی تێكردنی بەنزین و گاز لە ناو بەنزیخانەكانی سنوری قەزاكە كرا".
هەر لە راگەیەندراوەكەی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق دا هاتووە "هەر لە گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكاندا، چوار بەنزینخانە لە جۆری موبایل ، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و بە شێوەیەكی نایاسایی كاركردن داخران".