کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ داوایەك لە پەكەكە و توركیا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، رایدەگەیەنێت "پێویستە پەكەكە و توركیا شەڕ و ململانێكانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعیراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە، راگەیەندراوەكەش دوای ئەوەی دێت كە ئەمڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە ناوچەی برادۆست بۆردومانی كۆبوونەوەیەكی پەكەكە و چەند فەرماندەیەكی پاسەوانی سنووری عیراقی كرد و چەند كەسێك شەهیدبوون و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی فیدراڵی خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فڕۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج و بەداخەوە دوو ئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن".
دەقی راگەیەندراوەكە
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
كاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی فیدراڵی خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فڕۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج و بەداخەوە دوو ئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن بە ناوەكانی (عمید محەمەد رەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و (عقید زوبێر حالی تاجەدین، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها (عقید حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن) بریندار دەبێت.
لێرەدا دووپاتیدەكەینەوە، كە پێویستە PKK و توركیا شەڕ و ململانێكانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە، كە بە بەهشتی خۆی شادیان بكات و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین و خەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان